شانۆی سالار
پۆدکاستێکی هونەری تایبەت بە شانۆ و مێژووی شانۆیە لە باشووری کوردستان، ئەم پۆدکاستە لەلایەن هونەرمەندی شانۆکاری نێوداری کورد، ئەحمەد سالار پێشکێشدەکرێت، هونەرمەند لە ماوەی وەرزی نوێی رادیۆی رووداودا لەرێگەی چەندین ئەڵقەی پۆدکاستەوە باسی مێژووی سەرهەڵدانی شانۆ لە باشووری کوردستان دەکات، هەروەها هونەرمەند لەم وەرزەدا باس لە ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم شانۆ لەباشووری کوردستان دەکات.